ئاژانسی فیتچ پلەبەندی ئابووری تورکیای دابەزاند

بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی ئەمساڵ دابەزی

لیره‌ی توركی
لیره‌ی توركی

K24 - هه‌ولێر:

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی داتا نەرێنییەکانی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمه‌ریکا، کە لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ سەدا 9.1 بەرزبووەتەوە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمه‌ریکی بۆ کەمترین ئاستی ئەمساڵی دابەزی.

بەهای لیرەی تورکی لە دوایین مامەڵەکانیدا بەرامبەر دۆلارێک بۆ 17.5 دۆلار دابەزی، ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تۆماری کردبێت.

هاوکات وڵاتەکە بە قەیرانێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، شارەزایانی ئابووری هۆکارەکە بۆ هەوڵەکانی بانکی ناوەندی دەگەڕێننەوە، کە لیرەی ئەسپاردەکراوی بانکەکانی بە دۆلار گرێداوە.

بەهای دراوی تورکی لە دوایین مامەڵەکانیدا بە رێژەی سەدا 0.22 بۆ 17.47 لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک دابەزی.

لە لایەکی دیکەوە، دوای لێدوانی ئەندامێكی بانکی فیدراڵی ئەمه‌ریکا لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی سوو بە بڕی 75 خاڵی سەرەکی، پێنوێنی دۆلار بۆ 108.285 خاڵ بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئاژانسی فیتچیش پلەبەندی قەواڵەکانی تورکیای بۆ ئاستی "نەخوازراو" دابەزاند، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و مەترسییەکان لە دیدگای ئابووری تورکیا گەڕاندەوە.

 

Fly Erbil Advertisment