گەشه‌ی کۆی بەرهەمی ناوخۆی چین لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ سەدا 2.6 دابەزیوە

حکومەتی چین پێشبینی كردبوو سه‌دا 5.5 زیاد بكات

گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی چین كه‌می كردووه‌
گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی چین كه‌می كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە چین لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ لەسەر بنەمای وەرزی بە رێژەی سەدا 2.6 دابەزیوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا سەدا 1.5 گەشە بکات.

بەڵام لەسەر بنەمای ساڵانە، گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە مانگی نیسان تاوەکو مانگی حوزەیران بە رێژەی سەدا 0.4 گەشەی کردوە، ئەوەش کەمترە بەراورد بە پشێبینییەکان، کە چاوه‌ڕوان ده‌كرا سەدا 1 گەشە بکات، هەروەها بەراورد بە وەرزی یەکەم زۆر کەمترە کە سەدا 4.8 گەشەی تۆمارکردبوو.

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ئابووری چین بە رێژەی سەدا 2.5 گەشەی کردووە، ئه‌مه‌ زۆر کەمترە بەراورد بە ئامانجی حکومەتی چین، کە سەدا 5.5ـی دیاریکردبوو.

بڵاوکردنەوەی ئەو داتایانە لە کاتێدکایە، چالاکی ئابووری چین بەهۆی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و داخرانی بازاڕ و کارگەکان دووچاری زیان بووه‌ته‌وه‌.

 

Fly Erbil Advertisment