4 یانه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دیبالا له كێبڕكێ دان

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، ئاتڵێتیکۆ مەدرید و سێڤییا ململانێی ئینتەر میلان و رۆما دەکەن بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا.
بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا پاولۆ دیبالا نزیکە لە یاریکردن لە لالیگا و رۆژنامەی مارکا هێمای بۆ ئەوە کردووە ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێڤییا دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئارجێنتینە، لە کاتیکدا رۆما و ئینتەرمیلان و ناپۆلیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
دیبالا دوای حه‌وت وه‌رز یاریكردن به درێسی یوڤێنتۆس، لەم هاوینە رۆیشتنی لە ریزەکانی خانمەپیرەکە راگەیاند و کۆمەڵێک یانە هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە ده‌ده‌ن.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له یانه‌ی ئینستیتیوتۆی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2012 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پاڵێرمۆ به گرێبه‌ستێك به به‌های 11 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاڵێرمۆ، دوای 3 وه‌رز ئه‌و یانه‌یه به 41 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی یوڤێنتۆسی فرۆشت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له كۆی 293 یاری، 115 گۆڵ و 48 ئاسیستی تۆمار كرد.