داڵكورد نۆیه‌مین یاریی له‌م وه‌رزه‌ دۆڕاند

یانه‌ی داڵكورد به‌ جلوبه‌رگی زه‌رده‌وه‌ له‌ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی سویدی
یانه‌ی داڵكورد به‌ جلوبه‌رگی زه‌رده‌وه‌ له‌ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی سویدی

داڵکورد تامی نۆیەمین دۆڕانی لەم وەرزەی سوپەرتانی سوید کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌دووی سویدی له‌سه‌ره‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 16 ته‌مووزی 2022، داڵکورد لە گەڕی چواردەمینی خولی پلەیەکی سوید میوانداریی ئۆرێبرۆی کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا هاڕوون ئه‌حمه‌د ناوه‌راستكاری كورد به‌هۆی ئازاری ددانی بانگهێشتی یارییه‌كه‌ نه‌كرا.

دوای تەنیا پێنج خولەک کیڤن واڵکێر دەرگای گۆڵەکانی کردەوە و گۆڵی یەکەمی لە دژی داڵکورد تۆمار کرد.

هەر لەم نیوەیە و لە خولەکی 14 داڵکورد گۆڵی دووەمیشی لێکرا و ئەمجارە نۆیل میلێسکۆگ واژۆی لەسەر گۆڵی دووەم کرد.

داڵکورد سێیەم یاریی لەسەریەک و نۆیەمینی لەم وەرزە دۆڕاند و لە کۆی چواردە یاریی تا ئێستا تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە یازدە خاڵ لە خانەی چواردەمینی ریزبەندییەکە دەبینرێت، لەبەرامبەردا ئۆرێبرۆ دوای چوار یاریی یەکەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە بیست خاڵ خانەی دەیەمی گرتووە.

ئاڵای داڵكورد
ئاڵای داڵكورد

 

Fly Erbil Advertisment