ئیبراهیمۆڤیچ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات

زڵاتان هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلان و لوكاكۆ هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان
زڵاتان هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلان و لوكاكۆ هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستەکەی بەفەرمی لەگەڵ ئەیسی میلان نوێ دەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەم هەفتەیەدا بەفەرمی گرێبەستەکەی تا هاوینی ٢٠٢٣ نوێ دەکاتەوە کە ئەو هێرشبەرە سویدییە بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی مووچەی ساڵانەی دەبێته‌ نزیكه‌ی ملیۆنێک و نیو یۆرۆ، بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانیشی پاداشتی دیکە دەچێتە سەر مووچەکەی.

ئیبرا سێ مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە ٤١ ساڵ، بەڵام هێشتا ئامادە نییە واز لە یاریکردن بهێنێت و بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە و چەند مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت و تا نزیکەی ناوەڕاستی وەرز بۆ یاریکردن بەردەست نابێت.

ئیبراهیمۆڤیچ له‌ ساڵی 1991 له‌ یانه‌ی ماڵمۆی سویدی ده‌ستی به‌ یاریكردن كرد، دوای 10 ساڵ خولی سویدی جێھێشت و له‌ 2004 كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو روویكرده‌ یانه‌ی ئایاكس، دوای تێپه‌ڕكردنی 3 وه‌رزی نایاب به‌ گرێبه‌ستێكی 16 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه‌، دوای 2 وه‌رز یاریكردن بۆ یوڤی، په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئینته‌ر میلان كرد، له‌گه‌ڵ ئینته‌ر له‌ كۆی 117 یاری، 66 گۆڵ و 32 ئاسیستی كرد، پاشان درێسی یانه‌ی بارسێلۆنای پۆشی له‌ كۆی 46 یاری، 22 گۆڵ و 13 ئاسیستی كرد، پاشان ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و لۆس ئانجلس تاقی كرده‌وه‌، پاشان به‌ یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌یسی میلان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ تا ئێستا 158 یاری كردووه‌، 92 گۆڵ و 35 ئاسیستی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment