پرۆفیسۆر هێرش ره‌سووڵ: بۆ رێكخستنی میدیای نوێ یاسا وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه و سانسۆر مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا درووست ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پرۆفیسۆر هێرش ره‌سوڵ، پسپۆڕی بواری میدیا و مامۆستا له زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی، رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه به یاسا بواری نیومیدیا رێكبخرێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت كار بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ئیتیكی میدیایی بكرێت و رێگرتن و سانسۆر له‌سه‌ر راده‌ربڕین كارێكی پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ئازادی راده‌ربڕینه، به‌ڵام چاودێریكردنی پیشه‌ییانه‌ی بواری میدیای نوێ په‌سنده.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "مێتاڤێرس"، كه پرۆگرامێكی رادیۆییه و هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه "د. سارا محسن قادر" له رادیۆی كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، ئه‌و شاره‌زایه‌ی میدیا، جه‌ختیكرده‌وه، له دنیای نوێی راگه‌یاندندا، كه سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیایه، پێویستیی ره‌چاوكردنی بنه‌ما ئیتیكییهكان ره‌نگه زۆر پێش بنه‌ما یاساییه‌كان بكه‌وێت.
راگه‌یاندن بنه‌مای ئاكاری هه‌یه
پرۆفیسۆر، د. هێرش ره‌سووڵ، 28 توێژینه‌وه‌ی زانستیی و 14 كتێبی چاپكراوی له بواری میدیادا هه‌یه و ئه‌ندامه له ستافی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری كوردستانییه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، له باره‌ی كاری راگه‌یاندنه‌وه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا وتی: "كاری راگه‌یاندن، كۆمه‌ڵێك بنه‌مایه، بۆ پابه‌ند بوون پێیانه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له راستگۆیی، به‌رپرسیارێتی، مافی ژیانی تایبه‌ت، وردی و سه‌ربه‌خۆیی پیشه‌یی، هه‌ریه‌ك له‌م بنه‌مایانه، له ناو ئامرازه كۆنباوهكان و تا نیومیدیا و ئامرازه نوێ چه‌شنه‌كان گرنگن، چونكه په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه".
میوانی به‌رنامه‌كه‌ی "د. سارا محسن قادر"، ئه‌وه‌یشی وت: ئه‌وه‌ی سۆشیال میدیا له ئامرازه كۆنباوهكان جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه زووتر ده‌كه‌وێته ده‌ست خه‌ڵك، پلاتفۆرمه‌كانی تێچوویان كه‌مه، پانتایی ئازادیان زیاتره و تایبه‌تمه‌ندی كارلێككاریان هه‌یه، كه له ئامرازه كۆنباوهكاندا، ئه‌و كارلێكه به‌و جۆره نه‌بوو، له سۆشیال‌میدیادا، ده‌كرێت كه‌سێك هه‌م نێره‌ر بێت و هه‌میش كارلێك بكات، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وایكردووه، سۆشیال میدیا زۆتر بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه، بۆیه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی باسمان كرد، كه‌متر ره‌چاو ده‌كرێن.

له میدیای نوێ‌دا وه‌ك پێویست ره‌چاوی ئیتیكی پیشه ناكرێت
روونیشیكرده‌وه، "ناپیشه‌ییبوون له سۆشیال‌میدیادا هه‌یه، له ئامرازه كۆنباوهكاندا، كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌بوون بۆ كاركردن، به‌ڵام له سۆشیال‌میدیادا هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له پلاتفۆرمه‌كان پۆڵسی خۆیان هه‌یه، هێشتا دیوێكی دیكه هه‌یه، كه هۆشیاری تاكه، پێویسته بپرسین، ئایا هۆشیاری تاك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت پلاتفۆرمه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست به‌كار بهێنێت؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له دنیای نوێی راگه‌یاندندا، كه سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیایه، پێویستیی ره‌چاوكردنی بنه‌ما ئیتیكییهكان ره‌نگه زۆر پێش بنه‌ما یاساییه‌كان بكه‌وێت، چونكه په‌خش و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری خێراتر بوون و ئامرازه‌كانی به‌ركه‌وتن به زانیاری و بۆچوون زیاتر بوون، شتێك هاتووه‌ته ئاراوه، كه رۆژنامه‌وانی هاووڵاتییه، ئه‌ویش به مانا زانستییه‌كه‌ی رۆژنامه‌وان نییه، بۆیه به‌و پێوه‌ره پیشه‌ییانه‌ی هه‌ن، رۆژنامه‌وان نییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌وه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه ره‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی درووست بكات".
ژینگه‌ی هه‌واڵ و زانیاری
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی د. سارا موحسین قادر، كه له ستۆدیۆی هه‌ولێره‌وه ئاراسته‌ی میوانه‌كه‌ی ده‌كردن، له ستۆدیۆی سلێمانییه‌وه، پرۆفیسۆر هێرش ره‌سووڵ وتی: خراپی ژینگه‌ی هه‌واڵ و زانیاری زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ، بۆیه رۆژنامه‌وانی هاووڵاتی و سه‌رده‌می مۆبایل، لایه‌نه تهكنیكییهكهیه، هێناویه‌تییه ئارا، به‌ڵام له رووی ئیتیكی و زانستییه‌وه له‌و ئاسته نییه و پێ نه‌گه‌یشتووه.
وتیشی: پلاتفۆرمه‌كان كۆمه‌ڵێك پۆڵسیان داناوه، به‌ڵام ره‌نگه له رووی به‌كارهێناوه دووباره خراپ به‌كار بهێنرێته‌وه، بۆ نموونه ریپۆرت كردن هه‌یه، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا باسمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، به‌كارهێنانی ریپۆرت كردن، ره‌نگه بۆ مه‌رامی دیكه له‌وانه سه‌ركوتی ئازادی به‌كار بهێنرێت. ره‌نگه كۆمپانیای فه‌یسبووكیش به‌لاڕێدا ببرێت. له میدیای كۆنباودا، ده‌رگاوان زیاترن و پێوه‌ره ئیتیكی و پیشه‌ییه‌كان زۆرتر كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی: ره‌چاوكردنی ئیتیك له لای به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر گرنگتره له دانانی یاسا.

چاودێری پیشه‌ییانه، یان سانسۆر؟
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چاودێرییه‌كی پیشه‌ییانه بكرێت، باشه، به‌ڵام سانسۆر خراپه، چونكه سانسۆر ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كان بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازاد و بۆچوونی جیاواز به‌كاری ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگادار نه‌بێ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆجیادا قورسه، به‌ڵام چاودێری ده‌شێت، بۆ نموونه، كاتێك داعش په‌لاماری كوردستان ده‌دات، مه‌ترسی له‌سه‌ر پایته‌ختی هه‌رێم درووست ده‌كات، له‌و كاته‌دا جۆرێك له خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و پڕوپاگه‌نده كردن بۆ داعش، له‌و كاته‌دا ره‌نگه وا باشتر بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت فه‌یسبووك سانسۆر بكرێت، به‌ڵام بۆ چاودێری بۆچوونی ئازاد و راده‌بڕین بێت، ئه‌مه خراپه.
ئه‌وه‌یشی وت: هه‌ندێك رێگه‌چاره‌ی كاتی هه‌ن، ئێمه له ژینگه‌ی هه‌واڵ و زانیاریداین، له‌و میانه‌یه‌دا، زانیاری هه‌ڵه، زانیاری شێوێندراو هه‌ن. له‌م ژینگه‌یه‌دا به‌رده‌وام هاووڵاتیان به‌ر ئه‌و جۆره زانیارییه ده‌كه‌ون، زانیاری هه‌واڵ و وێنه‌كان ده‌ستكاری كراون، یان ساخته‌ن، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ رێكخراوی پاسه‌وان سه‌رقاڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فه‌یك نیوزین. ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه چێكی ده‌كه‌ین و دیوه ساخته‌كه‌ی پیشان ده‌ده‌ین، ئه‌مه كاری هه‌مه‌لایه‌نی ده‌وێت، هۆشیاری كارێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، زانكۆ و رێكخراوه‌كان و میدیا و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان پێویسته ئه‌و هۆشیارییه بڵاو بكه‌نه‌وه، چونكه چه‌واشه‌كردن كاریگه‌ری نزیك و دووری له‌سه‌ر ده‌روونی تاك و كۆمه‌ڵگه و بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه.
باری ده‌روونی خه‌ڵك ره‌چاو بكه‌ن!
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د. هێرش ره‌سووڵ باسی له‌وه كرد، له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌یه، پێویسته میدیا ره‌چاوی باری ده‌روونی خه‌ڵك بكات.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه كیانێكی سه‌ربه‌خۆمان نییه، كێشه‌مان له چه‌ندین لایه‌نه‌وه هه‌یه، میدیاشمان بووه‌ته بارگرانی، له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی تاك و لابردنی ئه‌و باره ناخۆشه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكه، به‌ڵام ده‌بینین له پلاتفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینین، باری ده‌روونی خه‌ڵك ماندوو تر ده‌كرێت. له پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ نه‌بوونی مووچه و خراپی دارایی باری ده‌روونی هاووڵاتیان گرانتر ده‌كات.
دووپاتیكرده‌وه، له سه‌رده‌می ئێستادا پێویستمان به هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وامی هۆشیاری هه‌یه، به‌شێك له گرفته‌كان ره‌نگه له به‌كارهێنه‌ران بێت، پێویسته بزانین منداڵه‌كانمان چۆن پلاتفۆرمه‌كان به‌كار ده‌هێنن، چۆن بیانپارێزین، له مه‌ترسییه‌كانی سۆشیال‌میدیا.

به سیاسیكردنی سۆشیال‌میدیا مه‌ترسییه
هه‌ر له توێی به‌رنامه‌ی مێتاڤێرسدا، كه تایبه‌ته به پرسه میدیاییه‌كان و هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كی میوانداری شاره‌زایه‌كی بواری میدیا ده‌كرێت، د. هێرش ره‌سووڵ وتی: به سیاسیكردنی سۆشیال‌میدیا كه لایه‌نه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، له كاتی ململانێكان، كه ده‌یبه‌نه ناو سۆشیال میدیا و زانیاری شێوێندراو و چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، ئه‌و هاندانه‌ی هه‌ن بۆ تاوان، به كۆمێنت و پۆست له سۆشیال میدیادا كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌رزه‌كاران به تایبه‌تی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسانیش وتی: رۆژنامه‌نووسانیش پێویستیان به خول و راهێنان و خۆپێشخستن هه‌یه، راگه‌یاندن پێش ئه‌وه‌ی پیشه بێت، پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه، پێویسته به‌و په‌ڕی مه‌عریفه‌وه كاری تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی ببێته جێی سوود بۆ كۆمه‌ڵگه نه‌ك به زیان بشكێته‌وه، به‌شێك له‌و لایڤ و بابه‌ته میدیایانه‌ی به پشتئه‌ستوور به مه‌عریفه پێشكه‌ش ناكرێن، كاره‌ساتیان لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ نموونه خۆسووتاندنی په‌نابه‌رێك له به‌رده‌م مایكی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه رووداوێكی شه‌رمهێنه‌ر بوو بۆ راگه‌یاندنی كوردی، كه به‌م جۆره له په‌خشی راسته‌وخۆدا كه‌سێك گیانی ببه‌خشێت. ئاكاری راگه‌یاندن پێمان ده‌ڵێت، پێویسته ئامانجه گه‌وره‌كه‌مان، كه مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه له‌به‌رچاو بێت، كه زۆرگرنگتره له په‌خشی لایڤ و گه‌یاندنی هه‌واڵێك.
بۆ هه‌ندێك بابه‌ت زه‌ق ده‌كرێنه‌وه
ئاماژه‌ی به زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری و هه‌واڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد و له باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌وه وتی: به‌شێك له‌و بابه‌تانه‌ی زه‌ق ده‌كرێنه‌وه، ئه‌جێندایه‌كیان له پشته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌تی دیكه له بیر خه‌ڵك ببرێته‌وه، به‌شێكیشیان له نه‌زانییه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك شتی بچووك گه‌وره ده‌كه‌ن و ره‌نگه شتی گه‌وره‌ش بچووك بكه‌نه‌وه، كه هه‌ردووكیان هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ناكه‌ن.
له كۆتایی پرۆگرامه‌كه‌دا، كه ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رخان كرابوو، بۆ پرسه ئیتیكییهكان و ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی ئیتیك له سۆشیال‌میدیادا، د. هێرش ره‌سووڵ، وتی: له دنیادا شاره‌زایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه رێكخستنی یاسایی بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پلاتفۆرمه‌كانی میدیای نوێ قورسه، تۆڕێكی فراوانی بێسنووری زانیاری، كه ره‌نگه شوێنی بڵاوكردنه‌وه دیار نه‌بێت، ئه‌مانه گرفتی یاسایین و وه‌ك پێویست نه‌توانراوه یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێكخستنی ئه‌و پیشه‌یه بكرێت، پێویسته كۆمپانیا جیاوازه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پۆڵسی توندتر بكه‌ن و سیستم دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی نه‌شیاو فلته‌ر بكرێت و جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ما ئاكارییه‌كان بكرێته‌وه.
مێتاڤێرس، پرۆگرامێكی رادیۆی كوردستان24ـه‌و هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه له لایه‌ن د. سارا موحسین قادر، مامۆستایی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌شی راگه‌یاندن، ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كرێت.