پاوڵۆ دیبالا له‌سه‌ر داخوازی مۆرینیۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما كرد

رۆما بە فەرمی گواستنەوەی پاولۆ دیبالای بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له لایه‌ن خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی سه‌رپه‌رشتی كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ته‌مووزی 2022، یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئارجێنتینی واژۆ کرد دوای ئەوەی یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتۆس کۆتایی هات، گرێبەستەکەشی لەگەڵ گورگەکان بۆ سێ ساڵ یاخود تاکو ساڵی 2025 دەبێت.
مووچەی ساڵانەی دیبالا لەگەڵ رۆما شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ دیاریکردنی دوو ملیۆنیش وەکو پاداشتەکان، هاوکات رۆما 20 ملیۆن یۆرۆی وەکو مەرجی شکاندنی گرێبەستی دیبالا داناوە.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له یانه‌ی ئینستیتیوتۆی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2012 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پاڵێرمۆ به گرێبه‌ستێك به به‌های 11 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاڵێرمۆ، دوای 3 وه‌رز ئه‌و یانه‌یه به 41 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی یوڤێنتۆسی فرۆشت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له كۆی 293 یاری، 115 گۆڵ و 48 ئاسیستی تۆمار كرد.
