كۆنتی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات

ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان
ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی سێرجیۆ ریگیلۆنی بەرگریکاری پێشکەشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی هەستی بەوە کردووە، بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو پێویستی بە بەرگریکارێکی باڵی چەپ هەیە، بۆیە پێشنیاریان بۆ کردووە سێرجیۆ ریگیلۆن بەرگریکاری چەپی یانەکەیان بەشێوەی کاتی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە وەکو شوێنگرەوەی جۆردی ئالبا، بەڵام بارسا هەوڵ دەدات مارکۆس ئالۆنسۆ لە ریزەکانی یانەی چێڵسی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئالۆنسۆ سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بدات.

سێرجیۆ ریگلیۆنی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌شداریی 22 یاری كردووه‌ و 3 گۆڵی تۆمار كردووه‌، دواتر له‌ ده‌رگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده‌ سێڤییا و نازناوی یۆرۆپالیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ستهێنا، دواتر له‌ هاوینی 2020 به‌ فه‌رمی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی تۆتێنهام كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ له‌نده‌نییه‌ 67 یاری، 2 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ كۆتایی دێت.

سێرجیۆ ریگلیۆن به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی تۆتێنهام
سێرجیۆ ریگلیۆن به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی تۆتێنهام

 

Fly Erbil Advertisment