وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌قامگیری عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
"نابێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، مۆسكۆ له‌سه‌رله‌نوێ پشتیوانی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق دووپاتده‌كاته‌وه و به‌رهه‌ڵستیش ده‌كات خاكه‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هاتووه: جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پاڵپشتیی جێگیری خۆمان بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقی هاوڕێ راده‌گه‌یه‌نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌توندی به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ین، خاكه‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه هات، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، هاوینه‌هه‌واری گوندی "بهرهخ"ی ناوچه‌ی ده‌ركار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ تۆپباران كرا و له ئه‌نجامدا 9 گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق شه‌هید بوون و 26 گه‌شتیاری دیكه‌ش بریندار بوون.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، لە وەزارەتی دەرەوە وەک کاری دیپلۆماسی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمەی ئێستا هه‌یه، لە شەڕی تورکیا و پەکەکە دەرچووە و خەڵکی سڤیل دەکوژن.