ته‌ندرووستیی هه‌رێم زانیاری نوێی له باره‌ی ئاماری قوربانیانی تۆپبارانه‌كه‌ی زاخۆ بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌موویان گه‌نج و منداڵن.
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی راشیگه‌یاندووه، نۆ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان و ئه‌وانی دیكه‌ش چوار كچ و چوار كوڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له نه‌خۆشخانه‌كان پێشوازی له 26 بریندار كراوه. 3 برینداریان ره‌وانه‌ی دهۆك كراون، چونكه برینیان سه‌خت بووه و له سه‌ریان بووه، 6 برینداریشیان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و ئێستا له ژێر چاره‌سه‌ردان.