ئه‌مه‌ریكا.. دوو حاڵەتی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیموون لە نێو منداڵان تۆمارکران
تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە 60 وڵاتی جیهان تۆمار کراوە

K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسانی کەرتی تەندروستی لە ئەمه‌ریکا رایانگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە نێو منداڵان تۆمار کراوە و ئەمەش بە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە نێو منداڵان دادەنرێت.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئەمه‌ریکا تەندروستی دوو منداڵانەکە باشە و هیچ بەرکەوتەیەکیش لە نێوان ئەو دوو منداڵەدا نەبووە.
تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە 60 وڵاتی جیهان تۆمار کراوە و تەندروستی جیهانیش بەنیازە ئاستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەرزبکاتەوە.

نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموون "monkeypox" "ئاوڵه‌ی مه‌یموون"، نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه، نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێست به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موچاوی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سووك، تووشبووه‌كه به ژانه‌سه‌ر و تا و گرژبوونی ماسولكه‌كان و ئه‌ستووربوونی غوده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان جۆری کۆنگۆیە، کە مەترسیدارترە، رێژەی مردنی له‌و جۆره‌دا دەگاتە 10%، به‌ڵام جۆره‌كه‌ی دیكه جۆری رۆژئاوای ئەفریقایە، کە رێژەی مردنی نزیکەی 1% ده‌بێت.