ئالڤێس له‌ یه‌كه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌

دانی ئالڤێس له‌ كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی درێسی یانه‌ی پوماسی مه‌كسیكی
دانی ئالڤێس له‌ كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی درێسی یانه‌ی پوماسی مه‌كسیكی

دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی، بە فەرمی گەڕایەوە مەکسیک و لە مانگی داهاتووش رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

یانەی پوماسی مەکسیکی بە فەرمی گرێبەستێکی خۆڕایی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ دانی ئالڤێسی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا واژۆ کرد.

ئالڤێس لە کۆتایی وەرزی رابردوو ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە.

بڕیاریشە ئالڤێس لە حەوتی مانگی داهاتوو لە جامی خوان گامبەر رووبەڕووی بارسێلۆنا ببێتەوە.

ئالڤێس سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 39 ساڵ، بەڵام هێشتا لە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەردەوامە و چاوەرێش دەکرێت لە مۆندیالی 2022ی قەتەر یاریزانی سەرەکی بێت.

ئالڤێس: یاریكردن له‌ مه‌كسیك كارێكی شێتانه‌ نییه‌

دانی ئالڤێس له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی پۆماسی مه‌كسیكی گوتی: رەنگە زۆرێک پێیانوابێت کە یاریکردن لێرە کارێکی شێتانەیە، بەڵام بۆ من تۆپی پێ مانای زۆر زیاترە لە تەنها لێدان یان ڕاکردن بەدوای تۆپدا.

ئالڤێس ده‌شڵێت: تۆپی پێ لەلای من تەنیا وەرزش نییە، تۆپی پێ تەواوی ژیانی منی گۆڕی، دەمەوێت بەردەوام بم لە گۆڕینی ژیانی زۆرێک لە گەنجان و خەڵک، بەبێ گوێدانە تۆپی پێ و دەستکەوتەکانی ژیانی وەرزشیم، حەز دەکەم میراتێک بۆ یاریزانە گەنجەکان بەجێبهێڵم، کە دەتوانن خەبات بکەن بۆ خەونەکەیان و ئەزموونەکەیان بۆ بگوازمەوە.

ئالڤێس گوتیشی:  من لە گەلێکی هەژارەوە هاتووم، بەڵام لە هەموو ڕوویەکەوە دەوڵەمەندە بە کەسانێک کە تینووی سەرکەوتن و سەرکەوتنیان هەیە.

دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پوماسی مه‌كسیكی
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پوماسی مه‌كسیكی

 

Fly Erbil Advertisment