سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنوورەکانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
"خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتیمانیین دژ به هێرشەکانی تورکیا"

K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سبه‌ی سێشەممە (26ـی تەممووزی 2022)، له‌باره‌ی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنوورەکانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، بڕیارە نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
په‌ر‌له‌مانی عێراق، له دانیشتنی رۆژی 23ـی ته‌مموزی2022 له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یپێكرد، رۆژی سێشه‌ممه 26ـی ته‌مموز، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتیمانیین دژ به هێرشەکانی تورکیا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ـی ته‌مموز بەئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند، "بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر بە هێرشەكانی تورکیا، وەزارەتی دەرەوە کۆششە نیشتیمانیەکان به‌هێزتر ده‌كات و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ده‌ستهاتووه."
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ پاڵپشتکردن له راپۆرتی عێراق لە دانیشتنی سبه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پشتگیری لەچەند سەرچاوەیەکی نێوده‌وڵه‌تی بەدەستهاتووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جێنین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ـی ته‌مموز رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق، گوته‌كانی خۆی له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات.
رۆژی 20ـی ته‌مموز، تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-یان لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیداره‌ی زاخۆ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.