ناوهرۆكی گرێبهستهكهی شێركۆ كهریم لهگهڵ یانه كوێتییهكه ئاشكرا دهبێت

یانەی کوەیتی کوەیتی بەفەرمی گواستنەوەی شێرکۆ کەریم هێرشبەری لاوی یانەی هەولێری بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی کوەیتی کوەیتی لەسەر داوای رادان گاسانین راهێنەری کرواتی ئێستای یانەکە و پێشووی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ شێرکۆ کەریم یاریزانی ٢٥ ساڵانی یانەی هەولێر واژۆ کردووە، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤ گرێبەستەکەی شێرکۆ بۆ ماوەی یەک وەرز بەرامبەر نزیکەی ٥٢٠ ملیۆن دیناری عێراقییە، کە وەرزی رابردوو شێرکۆ بە ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆکردبوو، یانەی هەولێر ئامادەیی دەربڕیبوو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ٢٠٠ ملیۆن دیناری پبدات.
شێرکۆ دوای ئاسۆ رۆستەم، دەبێتە دووەم یاریزانی کورد لەم ساڵدا بچێتە ریزی یانەکانی کوەیت کە پێشتر لە سویسرا دەستی بە یاریی کردووە و یاریی بۆ گراسهۆپەری سویسری کردووە، لە عێراقیش جگە لە یانەی هەولێر درێسی یانەی شوڕتەی پۆشیوە و لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ درێسی یانەکەی قەڵاومنارە دەپۆشێت و لە ریزیی هەڵبژاردەی عێراق ١١ یاریی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی گۆڵێکە.
