ئاستی زیرەکی منداڵێك به رێژه‌ی له‌سه‌دا 125 و دەیەوێت ببێت بە زانا
هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ژیرى نزا كرابێت پزیشكان پێى سه‌رسام بوونه

k24 - سلێمانی:
نزا به‌كر منداڵێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازە (شارەزوور)ەو ئاستی زیرەکییه‌كه‌ی لە منداڵێکی ئاسایی زیاترە، پزیشكانیش حاڵەتەکەی به‌گرنگ ده‌زانن و دەڵێن پێویستە ئەو منداڵە بخرێته په‌روه‌رده‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه.
دایكى نزا له باره‌ی زیره‌كی منداڵه‌كه‌ی به كوردستان24ـی راگه‌یاند "كاتێك ته‌مه‌نی دوو ساڵ بوو، هه‌ستم به زیره‌كییه‌كه‌ى كردووه، چونكه له‌م گه‌وره‌تر و بچووكتریشم هه‌یه، گه‌وره‌كه‌م زیره‌كه، به‌ڵام هه‌ستمكرد ئه‌م له هه‌موویان ژیرتره".
نزا باس له‌وه ده‌كات، كه حه‌ز ده‌كات ببێت به زانا و دەڵێت "کۆمەڵێک كتێبم هه‌یه، هه‌ندێكیانم خوێندووه‌ته‌وه".
ئه‌فرام محه‌مه‌د، پزیشکی دەروونی له‌باره‌ی زیره‌كییه‌كه‌ی نزاوه گوتی "ئه‌م منداڵه ئاستى ژیریه‌كه‌ى له 125% ـه، ده‌توانێت له خوێندنى ئاساییى بخوێنێت، به‌ڵام ئه‌و چێژه نابینى وه‌كو منداڵێكى دیكه‌ی ئاساییى كه ژیریه‌كه‌ى له‌سه‌دا 85 یان 90 یان 95 بێت".
ئه‌م پزیشكه بەباشی دەزانێت، نزا له خوێندنگاى تایبه‌ت دابنرێت، كه منداڵى به‌هره‌دارى تێدابێت و گه‌شه به‌مێشكى بدرێت.