هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد
"زیاتر لە 25 ملیۆن تۆن گەنم لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەیە"
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئیستانبوڵ بۆ هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا کرایەوە و دەستی بە کارەکانی کرد.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری لە کاتی کردنەوەی ناوەندەکە لە ئیسته‌نبۆڵ رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئیسته‌نبۆڵ دەکات و کردنەوەی ناوەندی هەماهەنگی بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهان گرنگە.
وەزیری بەرگری تورکی ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە 25 ملیۆن تۆن گەنم لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەیە و ناوەندەکە گەرەنتی هەناردەی گەنم لە سێ بەندەری ئۆکرانیا دەکات. هەناردەکردنەوەی گەنمیشی بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهان وەسفکرد.
روونیشیكرده‌وه، پڕۆسەی هەناردەکردنەوەکە 120 رۆژ دەبێت و لە سێ بەندەری ئۆکرانیاوە هەناردەدەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە نرخی گەنم لە دەستپێکی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هۆکاری سەرەکیش پەککەوتنی هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا بوو.
رۆژی هه‌ینی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام رۆژێك دوای رێككه‌وتنه‌كه به‌نده‌ری ئۆدیسا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه كرایه ئامانج، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دانه‌وێڵه، كه رووسیا واژووی له‌سه‌ر كردووه، هیچ به‌ندێكی تێدا نییه، رێگری له مۆسكۆ بكات، هێرش بۆ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌بات.