پارێزگای ههولێر: به فهرمانی مهسرور بارزانی ۳٥ ملیار دینار بۆ چارهسهری كێشهی لافاو خهرج دهكرێت
.jpg)
K24 – ههولێر:
لەسەر فەرمانى مهسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم، رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (۳٥) ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لە پارێزگاى هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (۳٥,۷۲۸,٤٦٤,۱٥۰) دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى ۱٥۰م خێراى شارى هەولێر، بەمشێوەیەى خوارەوە:-
یەکەم: دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (۲*۱.٥)م لە رێگاى پیرمام نزیک کونسڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى (۸۹٦,۹٤۸,۰۰۰) دینار.
دووەم: دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (۲*۲.٥)م لەژێرشەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (۲*۲)م لەژێر شەقامى پیرمام کونسڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (۲*۲)م لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى (۳۱۱,۷٤٥,۰۰۰) دینار.
سێیەم: دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى ۱٥۰م کە بەناو گوندى کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى (٥,٤۲۰,۱۷٦,۰۰۰) دینار.
چوارەم: ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ریکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى رێگاى سەرەکى مەلائۆمەر - خانزاد - پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى رێگاکان، بە گوژمەى (۱,٦۲۸,۰۷۰,۱٥۰) دینار.
پێنجەم: دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى قهباره (۳*۲)م لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سندوقى قەبارە (۳*۳)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى (۱۰,٥۱۸.۰۰۰,۰۰۰) دینار.
شەشەم: دروستكردنى كونجى سندوقی (۳) چاوەى (۳*۱.٥)م لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى (٦۰,۳٥,۰۰۰) دینار.
حەوتەم: دروستکردنى کونجى سندوقی (۲) چاوەى (۳*۱.٥)م لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (۳٥,۳۰۰,۰۰۰) دینار.
هەشتەم: رێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (٦۱۲,٥۰۰,۰۰۰) دینار.
نۆیەم: دروستکردنى جووت ئاوەڕۆى سندوقى (۲.٥*۲.٥)م لەسەرەتاى کوردستان ستى تاکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى (۱۳,۷۲۹,۷٥۰,۰۰۰) دینار.
دەیەم: دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى و لوولهى لهشارۆچكهى بهحركه / گوندى شێخەشەل / قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى (۲,٥۱٥,٦۲٥,۰۰۰) دینار.