به‌بازاڕكردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه
چوار کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە به‌ره‌و بازاڕه جیهانییه‌كان بەڕێکەوتن
K24 - هه‌ولێر:
لە چوارچێوه‌ی رێککەوتنی رێڕەوی رەوانەکردنی دانەوێڵەدا، چوار کەشتی دیکە لە بەندەرەکانی ئۆدیسا و چەرنۆمۆرسک، كه دانه‌وێڵه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌گوازنه‌وه، بەڕێکەوتوون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2022) کەشتییەکانی "مستەفا نەجاتی"، "ستار هێلێنا" و "گلۆری" لە بەندەری چەرنۆمۆرسک و کەشتی "ریڤا میند" لە بەندەری ئۆدیساوە بەڕێکەوتن، كه لە ئەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا و ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش ئاسانكارییان بۆ كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، کەشتیی "Fulmar S"، کە پێنجی ئاب بەندەری بادرمای جێهێشت، بەتاڵە و چاوەڕوان دەکرێت بچێتە بەندەری چەرنۆمۆرسک لە ئێوارەی دوێنێوە لە سنوورە ئاوییەکانی ئۆدیسا لە چاوەڕوانیدایە.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه کەشتی "رازۆنی" کە گەنمەشامی بۆ لوبنان دەگواستەوە، بووە یەکەمین کەشتی گواستنەوەی دانەوێڵە، کە بەپێی رێککەوتنهکە لە بەندەری ئۆدیساوە بەڕێکەوتبوو. دوێنێش سێ کەشتیی دیکە لە بەندەرەکانی ئۆدیسا و چەرنۆمۆرسک بەڕێکەوتبوون.
22ی تهمووز/ یۆلیۆی 2022 رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.