وه‌زیری نه‌وتی عێراق: بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لە پەیوەندی بەردەوامین
نوێترین لێدوانی وەزیری نەوت لەسەر پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا

K24 - هه‌ولێر:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وەزارەته‌كه‌ی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی كوردستان، بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی عێراق گوتی: به گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كه بێت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی بكات، كه ئه‌مه به‌پێی ده‌ستوور مافی وه‌زاره‌تی نه‌وته.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناكۆییه‌كی نێوان هه‌ردوولا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نییه و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه.