"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید گه‌یشته رێككه‌وتن"

مارکۆس ئەلۆنسۆ بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە دەکات، ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی چێڵسی كه له‌م هاوینه رووده‌كاته یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، بارسێلۆنا و چێڵسی لەوەتەی رۆژی هەینییەوە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماون بۆ ئەوەی بەفەرمی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ، ئالۆنسۆ بانگهێشتی چێڵسی نه‌كرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێڤه‌رتۆن، چونكه یاریزانه‌كه سه‌رقاڵ بووه به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا.
نزیکەی مانگێکە مارکۆس ئەلۆنسۆی به‌رگریكاری به‌ره‌سه‌ن ئیسپانی لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت بە زووترین کات یانە کەتەلۆنییەکە گواستنەوەی ئەلۆسنۆ رابگەیەنێت کە دەبێتە دووەم یاریزانی چێڵسی لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا بکات.
مارکۆس ئەلۆنسۆ کە پێشتر باوکیشی لە بارسێلۆنا یاریی کردووە، دەبێتە شەشەمین گرێبەستی بلاوگرانا لەم هاوینە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.
ئالۆنسۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له 2010 ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ڕێكرد به‌ره‌و یانه‌ی بۆڵتۆن، دوای 3 وه‌رز بۆ یانه‌ی فیۆرێنتینا گواسترایه‌وه، پاشان له ده‌رگه‌ی سه‌نده‌رلاند به‌شێوه‌ی خواستن گه‌ڕایه‌وه به‌ریتانیا، دواجار له 2019 به به‌های ته‌نیا 23 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد، له‌گه‌ڵ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن له كۆی 211 یاری، 29 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه.

