ریال مه‌درید رۆدریگێزی بێمنه‌ت كردووه
ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌روویدا كردۆته‌وه

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی سه‌ربه‌ست كردووه له رۆیشتن و ده‌رگای یانه‌كه‌ی به روویدا كردۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م یاریزانه به ته‌واوه‌تی له چوونی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه خامیس رۆدریگێز له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی شاهانه جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه ده‌كات.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه رۆدریگێز كه‌سێكی نزیكی خۆی بۆ كڕینی خانوویه‌ك له نزیك یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆردی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد راسپاردووه كه مۆرینهۆش نزیك له‌و شوێنه نیشته‌جێیه.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له هاوینی 2014 له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نساوه بۆ ریال مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه و پێشتریش یاریی بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالیش كردووه.