کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان پڕۆژە یاسایەک پەسەند دەکات

واشنتن
واشنتن

K24 - هەولێر:

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، رۆژی هەینی پڕۆژە یاسایەك بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان پەسەند دەکەن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە نامەیەکی بۆ هاوکارە دیموکراتەکانی، پڕۆژە یاسایە 430 ملیار دۆلارییەکە بە پەسەندکردنێکی چارەنووسسازی ناودەبات، کە هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرا.

سەرەڕای ئەوەی پڕۆژەیاساکەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران تێپەڕێندرا، بەڵام ئاژانسی مودیز بۆ پلەبەندی ئابووری ئاشکرای کرد، ئەو پڕۆژە یاسایە رێژەی هەڵاوسان بۆ ماوەیەکی کەم دادەبەزێنیت، بەڵام لە درێژ مەودا کورتهێنانی بودجە فراوان دەکات.