DNO: باشترین دۆخی نەختیەنییمان لە دوای 2018 تۆمارکرد

كارمه‌ندێكی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ
كارمه‌ندێكی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی تایبەت بە نەوت و گاز ئەنجامی کار و چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

لە راگەیەندراوی کۆمپانیاکەدا هاتووە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجامێکی باشیان تۆمارکردووە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوونی کارەکانیان لە مۆڵەتی کێڵگەی تاوکێ گەڕاندەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ 461 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە و پوختەی قازانجیان 167 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2018ـەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، دۆخێکی نەختیەنیی ئەرێنی باشیان تێپەڕاندووە.

بیژەن رەحمانی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە رایگەیاند، کۆمپانیای DNO ئەو سەرمایەی بۆ کارامەییە سەرەکییەکان و دەرفەتی نوێ بەگەڕ دەخات.

Fly Erbil Advertisment