لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه خۆپیشاندانه

K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و له به‌غداش گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌م پردی "چوارده‌ی تهمووز"، كه به پردی "موعه‌له‌ق" ناسراوه، ره‌وتی سه‌دریش له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه خۆپیشاندانی ده‌ستپێكردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه، خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ناوچه‌ی جادریه‌ی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك گرووپی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه كردووه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و خۆپیشاندنه ده‌كات، خۆپیشانده‌رانیش دروشمی "نه‌خێر نه‌خێر بۆ كوده‌تا"یان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م پردی "موعه‌له‌ق" كربوونهتهوه، كه ئه‌و پرده ناوچه‌ی سه‌وز و جادریه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، خۆپیشانده‌ران ویستوویانه پرده‌كه تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام چه‌ند به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌میان داندراوه.
هه‌فته‌ی رابردووش لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان ده‌ستپێكرد و په‌لاماری چه‌ند شوێنێكیان دا، به‌ڵام دواتر بڵاوه‌یان لێ‌كرد و كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كان هێنا، به‌ڵام خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامه و به‌شێكی ناوچه‌ی سه‌وز و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان بهدهسهتهوهیه.
له‌سه‌ر داوای "وه‌زیری سه‌در" خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌دریش له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكردووه، داواكراوه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا پێش كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.