قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و لوبنان 150 ملیۆن دۆلارە
عێراق 24 ماددەی جۆراوجۆری لە لوبنان هاوردە کردووە

K24 - هەولێر
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و لوبنان لە ساڵی رابردوو 150 ملیۆن دۆلار بووە.
بە گوێرەی راپۆرتی ترەید ماپ کە تایبەتە بە نەخشەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی وڵاتان، لە ساڵی رابردوودا عێراق بە قەبارەی 125 ملیۆن دۆلار کاڵای لە لوبنان هاوردە کردووە و لە بەرامبەردا بە بەهای 5 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی لوبنان کردووە.
لە راپۆرتی ئەو پێگەیەدا هاتووە، عێراق 24 ماددەی جۆراوجۆری لە لوبنان هاوردە کردووە کە دیارترینیان رۆنی بۆن و کەرەستەی جوانکاری بووە، کە لە ساڵی 2017 تاوەکو 2021 بە ریژەی 9% دابەزیوە.
هەروەها بەهای هەناردەی عێراق بۆ لوبنان 5 ملیۆن و 362 هەزار دۆلار بووە و ئەو بڕەشە لە ماوەی چوار ساڵدا %11 گەشەی کردووە، کە برتییە بووە لە میوە و چەرەزات و سوتەمەنی.