ئۆپێک عێراق پابەند دەکات
ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بەرزبووەتەوە

K24 - هەولێر
رێکخراوی ئۆپێک عێراقی پابەندکردووە هەناردەی نەوت بەرز بکاتەوە.
عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپێک عێراقی پابەند کردووە، ئاستی هەناردەی بۆ 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، بەرزکردنەوە بۆ ئەو ئاستە کاریگەری لەسەر یەدەگی ستراتیژی وڵات نابێت.
گوتیشی: عێراق پابەندە بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلوولدا.
ئەمە لە کاتێکدایە عێراق پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو 2027 بەرزبکاتەوە، لە بەرامبەردا بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە، کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکان و کۆنی تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی کەرتی نەوتی عێراق، بەربەستن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە.