مارسێلۆ بیر له وازهێنان له یاریكردن دهكاتهوه
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە مارسێلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی نزیکە لە وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن، دوای ئەوەی چەند ئۆفەرێکی لاوازی لە خولەکانی قەتەر و ئەمریکا پێگەیشت، ئهمهش مارسێلۆی تووشی سهرسوڕمان كردووه بههۆی ئهوهی كهمترین ئۆفهری لهم هاوینه پێگهیشتووه.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مارسێلۆنا دەیەوێت دوای وازهێنان بگەڕێتەوە ریال مەدرید و لەگەڵ کارگێری یانەکە کار بکات.
مارسێلۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی هات و بەهۆی گەورەیی تەمەنیەوە کە گەیشتووەتە 34 ساڵ کارگێری یانەکە گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە.
مارسێلۆ ساڵی 2007 لە یانەی فلۆمینێنزی بەڕازیلی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە توانی 25 ناسناو بباتەوە کە تاکە یاریزانە لە مێژووی ریال مەدرید ئەوەندە ناسناوە بباتەوە، لە نێوانیاندا شەش ناسناوی لالیگا و پێنج چامپیۆنزلیگە.
لە ماوەی پازدە ساڵدا مارسێلۆ 545 یاریی بە درێسی مێرەنگی کردووە و 38 گۆڵ و 103 ئەسیستیشی تۆمار کردووە.