په‌یوه‌ندی نێوان سێكوچكه‌كه‌ی پاریس تێكچووه
ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌نگ ده‌داته‌وه، دایكی مباپێ نایشارێته‌وه كێشه‌یه‌ك له نێوان كوڕه‌كه‌ی و نێیماردا هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن مێسی پشتگیری نێیمار ده‌كات و به‌هۆیه‌وه نێوانی له‌گه‌ڵ مباپێ به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، ئاشكرای كردووه كارگێری پاریس سانجێرمان و كریستۆف گالتێی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان نێیمار، مباپێ و مێسی رێكبخه‌نه‌وه، داوا ده‌كرێت لێدانی پێناڵتی به‌نۆره له نێوان نێیمار و مباپێ جێبه‌جێ بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دایکی کلیان مباپێ ئاشکرای دەکات کە کێشەیەکی بچووک لە نێوان کوڕەکەی نێیمار داسیلڤا هەیە.
فایزە عەماری دایکی کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی کورە پلەس ئاشکرای دەکات، کێشەیەکی نێوخۆیی بچووک لە نێوان کوڕەکەی و نێیمار داسیلڤا هەیە و کێشەکەش لەلایەن بەرپرسانی یانەکە چارەسەر دەکرێت.
پێشکەشکاری کەناڵەکە زۆر هەوڵیدا زانیاری دیکە لە فایزەی دایکی مباپێ بەدەست بێنێت، بەڵام ئەو ئامادەنەبوو چیدیکە لەسەر ئەم بابەتە قسه بکات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه پشتگیری مێسی بۆ نێیمار بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی مباپێ، ئه‌مه‌ش جۆرێك له ئاڵۆزی له نێوان ئه‌و 3 یاریزانه دروست كردووه.