"یانه‌ی رانیه ئه‌وه‌ندیتر وێران بوو"

دوای ئه‌وه‌ی ستافێکی ئەکادیمی کە ئامادەییان نیشاندا بەرپرسیارێتی یانەی ڕانیە وەربگرن، به‌ڵام ڕێگریان لێ‌کرا و ئەوانیش بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە .
ستافه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی رانیه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌موو پێشنیازه‌كانیان بۆ پێشخستن و راستكردنه‌وه‌ی یانه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و حیزبه‌وه پێشوازی لێنه‌كراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا بۆ رای گشتی نووسیویانه: وەرزشوانانی نائومێدکراو، بە نیگەرانیەوە لە دۆخی یانەی وێرانکراوی رانیە دەروانین، پیمان وایە ڕانیە شایەنی ئه‌و دۆخه نییه كه به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و بەتەواوی فەرامۆشکراوە، سەرەرای بۆشایی یاسایی لە دەستەی کارگێری یانەدا کە دەستلەکارکێشانەوەی کردووە و یانەکەش سەرچاوەی داهاتی نییە و هیچ لایەن و ستافێک ئامادەنیە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وان پرۆژه‌یان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی یانه‌كه سه‌رله‌نوێ ڕێكبخه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: لە چوارچێوەی هەوڵەکان لە ماوەی مانگی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەسۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی لە پیناو شکۆی رانیە، تاکە ستافی هەمەرەنگین کە ئامادەییمان نیشانداوە ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرین بە پرۆژەیەکی واقعیانە و درێژخایەن، دوای گفتووگۆ لەگەڵ حکومەت و حزب، کە بەرپرسی ئەو پرۆسەیەن، ئێمه ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو شتێكمان خسته ئه‌ستۆی خۆمان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م پێشنیازانه لەلایەن حزب و حکومەتەوە جێی دڵنیایی نەبووە و رەتکراوەتەوە، هەربۆیە ئێمە کشانەوەی خۆمان لەو پرۆسەیە ڕادەگەیەنین.
له ئێستادا تەواوی سەرۆک و دەستەی سەرپەرشییاران و ڕاھێنەرانی یانه‌ی رانیه دەستیان لەکارکێشاوەتەوە دیار نیە ئاخۆ یانەکە دەتوانێت بەشداری خولی پلەیەکی کوردستانی ئه‌مستاڵ ده‌كه‌ن یان نا.
