ڤاران نامه‌یه‌ك بۆ كاسێمیرۆ ده‌نێرێت

كارسێمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی بووه چواره‌مین یاریزان له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایند ده‌كات، له‌گه‌ڵ رافاییل ڤارانی هاوڕێی پێشووی له مان یونایتد به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه به‌رگریكاره فه‌ره‌نساییه‌كه نامه‌یه‌ك بۆ كاسێمیرۆ ده‌نێرێت.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد شه‌وی رابردوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی كاسێمیرۆی له ریال مه‌دریده‌وه به 60 ملیۆن پاوه‌ند راگه‌یاند له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن دیكه به‌گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی، ئێستا ئه‌و یاریزانه ئاماده‌یه بۆ پشكنینی پزیشكی و بڕیاره له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به میدیایه‌كان و هانده‌ران بناسێندرێن.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌م هاوینه‌دا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكارێك چڕكرده‌وه سه‌ره‌تا فرانكی دی یۆنگی یاریزانی بارسێلۆنای كرده ئامانج، پاشان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان رابیۆی یاریزانی یوڤی خسته‌گه‌ڕ، دواجار پشتی له‌م دوو یاریزانه كردووه و به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها كاسێمیرۆی 30 ساڵانی گواسته‌وه.
كاسێمیرۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ڤاران به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 7 وه‌رز به‌یه‌كه‌وه له ریال مه‌درید له نێوان 2013 تا 2021 یارییان كردووه، له نێویاندا كاسێمیرۆ ته‌نیا بۆ وه‌رزی 2014 ـ 2015 به خواستن یاریی بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی كردووه.
رافاییل ڤاران له سۆشیاڵ میدیا پۆستێكی كردووه و له باره‌ی كاسێمیرۆ نووسیویه‌تی: به‌یه‌كه‌وه به‌شداریی زۆر جه‌نگی قورسمان كردووه، هه‌میشه كاسێمیرۆ جه‌نگاوه‌رانه یاریی كردووه، به‌خیر بێیت بۆ مانچێسته‌ر، ئه‌زموونێكی نوێ چاوه‌ڕێت ده‌كات و له هیچ شتێك دوودڵ نه‌بیت.
كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له 2013 په‌یوه‌ندی به تیپی كاستیای ریال مه‌درید كرد، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده یانه‌ی پۆرۆتۆی پورتوگالی، له 2015 به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر بوو، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 336 یاری، 31 گۆڵ و 29 ئاسیسی كردووه و پێنج نازناوی چامپیۆنزلگ و 3 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێناوه.