چەند سەركردەیەكی داعش دەستگیر دەكرێن

میدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن كە ئۆپەراسیۆنەكە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە

K24 - ھەولێر

لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لەنزیك گەیارە، هێزە عێراقییەکان ژمارەیەك سەركردەی داعشیان دەستگیركرد.

چەند سەرچاوەیەکی میدیای عێراقی بڵاوییان کردەوە، یەکەیەکی تایبەتی هێزە سەربازییەکانی عێراق، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان لە نزیك ناحییەی گەیارە ئەنجامداو ژمارەیەك سەركردەی داعش لەو ناوچەیە دەستگیرکران.

لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکان، هێزە عێراقییەکان تەنیا یەک کیلۆمەترییان ماوە بگەنە ناوەندی شارۆچکەی شەرگات.

Fly Erbil Advertisment