هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

لە تەمەنی 44 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

K24 - هەولێر:

ئەمشەو (20ـی ئای 2022)، هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لە تەمەنی 44 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

ئەکتەر و شانۆکار، گۆڤار ئەنوەر دوای چەند ساڵێك ناڵاندن بەدەست نەخۆشییەوە، ئەمشەو لە تەمەنی 44 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

گۆڤار ئەنوەر لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکەم کاری هونەری لە ساڵی 1993 بووە، کە ئەوکات لە شانۆگەرییەکی قوتابخانەی ئیبن خەلەکان بەشداریکردووە.

یەکەم دەرکەوتنی گۆڤار ئەنوەر وەك ئەکتەر، لە کورتە فیلمی (منم دکتۆر)ـدا بووە لە ساڵی 1997، فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی هونەری شانۆ بووە، لە پێنج فیلم سکرین و دوو کورتە فیلمدا بەشداری کردووە، جگەلەمانە لە 17 شانۆگەری و 19 درامادا رۆڵی بینیووە.