داڵكورد ریمۆنتادای بهسهردا كرا

داڵکورد لە ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەی خولی سووپەرتانی سوید بەردەوامە و تووشی دوازدەمین دۆڕان بوو، له ماوهی كهمتر له 45 خولهك ریمۆنتادای بهسهردا كرا.
لە گەڕی بیستەمی سووپەرتانی سوید، داڵکورد بووە میوانی تریلیبۆرگ و یارییەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ دۆڕاند.
سەرەتا داڵکورد دەرگای گۆڵەکانی کردەوە و راسا رەحمانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی کرد، دوای هەشتی خولەکی دیکە، داڵکورد گۆڵی دووەمیشی کرد و بەرگریکاری تریلیبۆرگ گۆڵەکەی بە هەڵە کرد.
بەڵام لە خولەکی 27 محەمەد ئەلداینی جیاوازیەکەی کەم کردەوە و گۆڵی یەکەمی تریلیبۆرگی کرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 44 ئۆفیا گۆڵی دووەم بکات و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
هەمان یاریزان لە خولەکی 46 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی کرد و بۆ یەکەمجار لە یارییەکە پێشکەوتن.
پێنج خولەک بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەمیش نیکۆلاس گۆڵی چوارەمی کرد و داڵکوردی بە تەواوەتی وێران کرد.
داڵکورد تامی دوازدەمین دۆڕانی کرد و لە خانەی پازدەم و پێش کۆتایی ریزبەندیەکە بە خاوەنی هەژدە خاڵ مایەوە، لەبەرامبەردا تریلیبۆرگ دوای سێ یاریی یەکەمین بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە 33 خاڵ بۆ خانەی چوارەم سەرکەوت.