خەڵکی عێراق لە هەژارییدا لە ریزبەندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بین
هه‌ر تاكێكی عێراقی ساڵانه پێویستی به 12 هه‌زار دۆلارە

K24 - هەولێر
عێراقییه‌كان له‌هه‌ژارییدا له ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندایه.
گۆڤاری گلۆبال فێنانسی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی له‌باره‌ی وڵاته هه‌ژاره‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و عێراقییه‌كان له ریزبه‌ندی 79یه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه هه‌ژارن.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌داوە، به‌شێك له وڵاتانی دونیا به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆ و ململانێیه‌كان و كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه رووبه‌ڕووی هه‌ژاری و برسێتی بوونه‌ته‌وه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، عێراق له ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندایه كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییدان، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی عێراقی ساڵانه پێویستی به 12 هه‌زار دۆلار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی و پێداویستییه‌كانی دابین بكات، هاوكات بوروندی یه‌كه‌مین وڵاته كه گه‌له‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری توندان و هه‌ر تاكێك ساڵانه پێویستی به 856 دۆلاره.