به‌په‌له.. ره‌نگه یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی مان یونایتد و لیڤه‌رپوول دوابخرێت

له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ، بڕیاره له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی لیڤه‌رپوول بكات، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م یارییه به‌هۆی خۆپیشاندانی هانده‌رانی یونایتد دوابخرێت.
میدیایه‌كانی به‌ریتانیا به‌خێرایی ده‌نگۆی دواخستنی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان مانچێسته‌ر و لیڤه‌رپوولیان بڵاوكرده‌وه، چونكه پێش 4 كاتژمێر له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كه زیاتر له 10 هه‌زار هانده‌ری مان یونایتد له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد وه‌ستاون و داوای گۆڕینی ته‌واوی هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن.
مانچێسته‌ر یونایتد دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانی بلیتی چامپیۆنزلیگ ببڕێت و ئه‌م وه‌رزه له دوو یاری سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه و 6 گۆڵی لێكراوه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیان كردووه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی كردووه.
كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی هانده‌ران كه‌مبكه‌نه‌وه به خێرایی كاسێمیرۆیان له ریال مه‌دریده‌وه به 60 ملیۆن پاوه‌ند گواسته‌وه، به‌نیازبوون ئه‌مشه‌و ناوه‌راستكاره به‌رازیلییه‌كه پێش یارییه‌كه پێشكه‌شی هانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام هانده‌رانی مان یونایتد بڕیاریانداوه له ناڕه‌زاییه‌كانیان سارد نه‌بنه‌وه و مه‌ترسی بۆ دواخستنی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دروست ده‌كه‌ن.