10 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا سزا ده‌درێن
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری داوه سزای 10 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا بدات كه سه‌رپێچیان له یاسایه‌كانی دارایی خاوێن كردووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، به‌پشبه‌ستن به راپۆرتێكی پێگه‌ی تایمزی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه یوفا به فه‌رمی 10 یانه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێشێلكارییان له دارایی دادپه‌روه‌رانه كردووه و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا كارییان كردووه و له نێویاندا ناوی یانه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌سه‌رووی لیسته‌كه‌دا هاتووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یوفا به‌م نزیكانه واژۆ له‌سه‌ر سزادانی ئه‌و 10 یاه‌یه ده‌كات كه پێكهاتوون له یانه‌كانی: بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، رۆما، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان و مارسێ.
بارسێلۆنا له ماوه‌كانی رابردوو له قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بوو، كه‌چی 6 گرێبه‌ستی یاریزانانی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بارگرانی له‌سه‌ر ئابووری یانه‌كه دروست كردووه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو مووچه زۆره‌ی یاریزانان كه له رابردوو وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی دارایی ئه‌و یانه‌یه بته‌قێته‌وه ئێستا ناتوانن جۆلس كۆندی بۆ به‌شداریكردن له لالیگا تۆمار بكه‌ن و ده‌بێت چه‌ند یاریزانی دیكه‌ش بفرۆشن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ته‌نیا چاوپۆشی زیانه‌كانی 30 ملیۆن یۆرۆی یانه‌كان ده‌كات كه له 3 ساڵی رابردوو ئه‌و زیانانه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا روویداوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، یوفا بۆ وه‌رزی داهاتوو سیسته‌مێكی نوێی دارایی جێبه‌جێ ده‌كات كه ته‌واوی خه‌رجی و شێوازی مووچه‌ی یاریزانان و كرێی بریكاره‌كان سنووردار و كۆنترۆڵ ده‌كات.