تێن هاگ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان ده‌كات

مۆراتا بەربژێری یەکەمە بۆ ئەوەی بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بگوازرێتەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ ببێته سه‌ره‌ڕمی یانه‌كه.
رۆژنامەی زە ئەتڵەتیکی به‌ریتانیا بڵاویکردەوە ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی هێشتا لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە گرنگی پێدەدرێت، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە نرخی بەرزە کە بووەتە هۆی ئەوەی تا ئێستا نەتواننن بیگوازنەوە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مانچیستەر یونایتد دەیەوێت دوو هێرشبەری سەرەڕم بگوازێتەوە و مۆراتا یەکێکیان دەبێت.
لە ماوەی رابردووش تێن هاگ رایگەیاند ئێمە تەنیا گرێبەست لەگەڵ یاریزانە گونجاوەکان واژۆ دەکەین و بازاڕەکانیش بەردەوامن، گوتیشی ئێمە بەدوای ژمارەدا ناگەڕێین و تەنیا یاریزانی بە کوالێتیمان دەوێت.
ئالڤارۆ مۆراتای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له ئه‌كادیمیای ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێگه‌یشتووه، دواتر له 2009 په‌یوه‌ندی به لاوانی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان له كۆی 95 یاری، 31 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆسیش 184 یاری ئه‌نجام داوه، 59 گۆڵ و 39 ئاسیستی هه‌یه، له‌گه‌ڵ چێڵسی له 72 یاری، 24 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 63 یاری ئه‌نجام داوه، 24 گۆڵی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی دێت.
