وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی ئیسماعیل بێشكچی كرد بۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه

K24 – هه‌ولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ناسراوی توركیا و دۆستی كورد، ئیسماعیل بێشكچی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خزمه‌ت و تێكۆشانی بێشكچی له پێناو ناساندنی دۆزی دیرۆكیی كورد ده‌ربڕی.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌واڵی ته‌ندرووستیی بێشكچی پرسی و ستایشی خزمه‌ته نه‌مره‌كانی كرد بۆ ناساندنی وێستگه‌كانی ژیانی سیاسی و دیرۆكیی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، بانگهێشتی بێشكچی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات و له نزیكه‌وه وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌نده هونه‌ر و رۆشنبیرییه‌كان، سه‌ردانی سرووشتی جوانی هه‌ورامان بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئیسماعیل بێشكچی، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ بانگهێشته‌كه ده‌ربڕی و هیوای خواست له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدات.