نهێنی ره‌تكردنه‌وه‌ی كریستیانۆ له لایه‌ن چێڵسی ئاشكرا ده‌بێت
راڵف رانینك راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ڕێگری له رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی چێڵسی كرد.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌وڵی دا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بۆ چێڵسی بگوازێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن توماس توخێلی راهێنه‌ری چێڵسی ره‌تكرایه‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه راڵف رانینك راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئامۆژگاری تۆماس توخێلی راهێنه‌ری چێڵسی كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك كریستیانۆ نه‌گوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: تود بۆلی خاوه‌نه ئه‌مریكییه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی داوای له توماس توخێل كردبوو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌رببڕێت و پلانه‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه دابڕێژێت، به‌ڵام توخێل داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بژارده‌یه‌كی باش نییه له‌م سه‌رده‌مه بۆ هیچ یانه‌یه‌ك، چونكه ئه‌و یاریزانه هه‌میشه له‌ژێر فشار یاری ده‌كات و كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه ئه‌م وه‌رزه له مانچێسته‌ر یونایتد بڕوات و بچێته یانه‌یه‌كی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.