ورده‌كاری له باره‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی ئۆبامیانگ ئاشكرا ده‌بێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە باندێکی دزیکردن هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئۆبامیانگی گابۆنی و یاریزانی بارسێلۆنا، توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه و خێزانه‌كه‌ی كردووه.
رۆژنامەی ئێل پایسی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئۆبامیانگی هێرشبەری بارسێلۆنا کە ماڵەکەی دەکەوێتە ناوچەی کاستێل دێفێلس لە شاری بارسێلۆنا.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە چەکدارەکان بە چەک هەڕەشەیان لە یاریزانەکە و خێزانەکەی کردووە، چەکدارەکان بە زۆر گەنجینەکەیان بە ئۆبامیانگ کردووەتەوە و چەند پارچە زێڕێکیان بردووە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه دزه‌كان ئۆبامیانگیان توند به‌ستووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر فڕێیانداوه‌ته سه‌ر زه‌وی، به پاره‌چه‌كی ئاسن له هێرشبه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنایان داوه، هه‌روه‌ها پاره‌چه‌ك كه‌لوپه‌لیان له‌سه‌ری خێزانی ئه‌و یاریزانه داوه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانی ئۆبامیانگ كردووه، دزه‌كان به زمانی ئیتاڵیش قسه‌یان كردووه، پاشان بە ئۆتۆمبێلێك هەڵاتوون، ئێشتاش پۆلیسی بارسێلۆنا سەرقآڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە یەکەمجار نییە یاریزانێکی تۆپی پێ لە بارسێلۆنا دزی لێ دەکرێت و لە ساڵی 2018شدا جۆردی ئالبای ئەستێرەی بارسا بە هەمان شێوە دزی لێکراوە.
