ئامانجی سەردانەکەی فوئاد حوسێن بۆ تاران ئاشکرا کرا
وەزیری دەرەوەی عێراق ئامانجی سەردانەکەی لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی تاوتوێ دەکات

K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئێران، لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی تاوتوێکرد.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیر فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەنجامداوە، لهو پهیوهندییهدا ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئێران و رەنگدانەوەی لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە تاوتوێ کردووە.
بن فەرحان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش.
دوو رۆژ لەمەوبەر 29/8/2022، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی ئێرانی کردبوو و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی بە فوئاد حوسێنی راگەیاندبوو، پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکەیە و پێنج گەڕی دانوستانی نێوانیشیان بە نێوەندگیری عێراق، سوودیان هەبووە.
بڕیاربوو ئەم چەند رۆژە گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بە نێوەندگیری عێراق بکرێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان، دواخرا.