كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به دوورخرانه‌وه‌ی توخێل هه‌بووه
به گوێره‌ی چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێكی به‌ریتانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بووه هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توماس توخێل و تۆد بۆیلی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی.
پێگه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌م هاوینه‌دا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێو ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی پشێوی و ئاڵۆزی له نێوان خاوه‌نه ئه‌مریكییه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی و توماس توخێلی راهێنه‌ر دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: تۆد بۆیلی له‌م هاوینه هه‌وڵیداوه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوزێته‌وه، به‌ڵام توماس توخێل رێگری لێكردووه، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نه‌كه‌ی چێڵسی پێداگیری زۆری كردووه له‌سه‌ر كڕینی كریستیانۆ، به‌ڵام توخێل به‌رده‌وام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێكدانی نێوانی بۆیلی و توخێل.
توماس توخێل له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه سه‌رپه‌رشتی 99 یاریی كرد، 62 بردنه‌وه، 19 به‌رامبه‌ربوون و 18 شكستی تۆمار كرد، شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی دینامۆ زگرب كرواتیا دۆڕا و له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، تۆد بۆیلی خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به ئاراسته‌یه‌كی نوێ ببات، له‌م پێناوه‌یشدا داوای له گراهام پوته‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی برایتۆن كردووه شوێنی توخێل بگرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی پوته‌ر توانیویه‌تی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی له‌گه‌ڵ برایتۆن گۆڕانكارییه‌كی نوێ له تیپه‌كه دروست بكات و بیرۆكه‌كانی له‌گه‌ڵ چێڵسی ده‌گونجیت.
گراهام پوته‌ر له 6 یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 14 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.
تۆد بۆیلی خاوه‌نی چێڵسی ده‌یه‌وێت هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخاته‌وه، هه‌مان بیرۆكه‌ی برایتۆن له‌سه‌ر چێڵسی جێبه‌جێ بكات.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 6 یاری، 3 بردنه‌وه و 2 شكست و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت، له چامپیۆنزلیگیش كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م و هاوشانی یانه‌كانی دینامۆ زگرب، رید بول ساڵزبێرك و ئه‌یسی میلان یاری ده‌كات.