محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵكردنی له‌بیرچووه‌ته‌وه

محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول گۆڵكردنی له‌بیرچووه‌ته‌وه و له دوایین 27 یاریی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 5 گۆڵی كردووه، له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ سه‌ڵاح هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نا‌ئومێد كرد و نه‌یتوانی هیچ شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌و شكسته قورسه رزگار بكات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له كۆی 6 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی له پرێمه‌رلیگ ته‌نیا 2 گۆڵی كردووه، یه‌كه‌مجاره سه‌ڵاح له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته لیڤه‌رپوول بكه‌وێته ئه‌م دۆخه‌وه.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول دوای 7 یاریی له‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار محه‌مه‌د سه‌ڵاحی له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه و گۆڕانكاری پێكرد.
لیڤه‌رپوول دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4 ـ 1 به‌رامبه‌ر ناپۆلی له دواوه بوو، یۆرگن كڵۆپ له خوله‌كی 63 محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هاوشانی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ و جه‌میس میلنه‌ر هێنایه ده‌ره‌وه و دیێگۆ جۆتا، داروین نونێز و تیاگۆ ئالكانتارای برده ژووژرهوه.
سه‌ڵاح هیچ ناڕه‌زاییه‌كی له گۆڕانكارییه‌كه‌ی نیشان نه‌دا، ته‌واو دركی به‌وه كرد كه تیپه‌كه‌ی یه‌كێك له خراپترین یارییه‌كانی له سه‌رده‌می راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه ئه‌نجام دا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ئێستادا هه‌ست به دۆخێكی ده‌روونی خراپ ده‌كات، له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن كه 0 ـ 0 كۆتایی هات له لایه‌ن هانده‌رانی لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه، ته‌نانه‌ت كاتێك لیڤه‌رپوول 9 ـ 0 له بۆرنموسی برده‌وه، له‌و یارییه‌دا سه‌ڵاح نه‌یتوانی به‌شداریی هیچ گۆڵێك بكات، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی گۆڵێك یان ئاسیستێكیش بكات.