هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی راپۆرتێك له‌باره‌ی بودجه ئاماده‌ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكن سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان.
د. دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له لێكۆڵینه‌وه‌دان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023 ده‌توانێت بودجه‌ی هه‌بێت یاخود نا.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ساڵی 2021 كه بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندكرا، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی یاسای بودجه ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی گشتیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی ببێته خاوه‌نی یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی.
وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی و ئابووری راسپێردران بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له ساڵی 2023، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2023 یاخود نا.
به‌هۆی ئه‌و دۆخه سیاسی و ئه‌منییه‌ی عێراق كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 هاته ئاراوه، حكومه‌تی عێراقیش وه‌ك كاربه‌رێكه‌ر كاره‌كانی خۆی به‌بێ بوونی بودجه بۆ ساڵی 2022 رایی ده‌كات.