نرخی نه‌وت له دابه‌زینه
بۆ چواره‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك دوای راگەیاندنی ئەنجامی رێفراندۆمەکە نرخی نه‌وت داكشان تۆمار دەکات

K24 - ھەولێر
كاریگه‌ری ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی بەریتانیا له بازاڕی نه‌وت زۆر به تۆخی ره‌نگی داوه‌ته‌وه به جۆرێك بۆ چواره‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك دوای راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆمەکە نرخی نه‌وت داكشان تۆمار دەکات، به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت، گه‌یشته 48 دۆلار و 26 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌های نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بووه 47 دۆلار و 39 سه‌نت.