وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئاماری كتێبخانه‌ گشتییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

كتێبخانه‌ی گشتی
كتێبخانه‌ی گشتی

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری تایبه‌ت به‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ سلێمانی زۆرترین سه‌ردانی بۆ كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و له‌ هه‌ولێر زۆرترین ژماره‌ی سپاردن تۆماركراوه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، 92 كتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه‌ و (858.951) ناونیشانی كتێبیان له‌خۆگرتووه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ سه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتییه‌كاندا (28.539) سه‌ردان تۆماركراون.

* دابه‌شبوونی جوگرافی خوێنه‌رانی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

- هه‌ولێر و سۆران: 30 كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ن.

-ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 7.647  خوێنه‌ر.

-سلێمانی: 26 كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ن.

-ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 14.052 خوێنه‌ر.

 - دهۆك و زاخۆ: 8 كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ن.

- ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 3.246 خوێنه‌ر.

- هه‌ڵه‌بجه: 6 كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ن.

- ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 1.339 خوێنه‌ر.‌

- گه‌رمیان: 10 كتێبخانه‌ی گشتیی.

- ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 413 خوێنه‌ر.

- راپه‌ڕین: 12 كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ن.

- ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 1.842 خوێنه‌ر.

كۆی گشتیی:

ژماره‌ی كتێبخانه‌كان: 92 كتێبخانه‌.

ژماره‌ی سه‌ردانكردن: 28.539 كه‌س.

له‌ سه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتییه‌كاندا (858.951) هه‌زار ناونیشانی كتێب به‌ زمانه‌ جیاجیاكان به‌رده‌ستن و خوێنه‌ران و توێژه‌ران ده‌توانن سوودیان لێوه‌ربگرن. ئاماری دابه‌شبوونی ناونیشانی كتێبه‌كان به‌سه‌ر كتێبخانه‌ گشتییه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

هه‌ولێر: 2.796.866  ناونیشانی كتێب.

سلێمانی: 350.984 ناونیشانی كتێب.

گەرمیان: 84.493  ناونیشانی كتێب.

دهۆك: 74.230 ناونیشانی كتێب.

هەڵەبجە: 32.689 ناونیشانی كتێب.

راپەڕین: 39.689  ناونیشانی كتێب.

* ئاماری ژماره‌ی سپاردن له‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:

یەکێک لە ئەرکه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان پێدانی ژمارەی سپاردنە بەو نووسەر و وەرگێڕانەی کە دەیانەوێ کتێبەکانیان چاپ بکەن، کە ئەم ژمارەی رێپێدانەی چاپکردنەش بەپێی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکان بەم جۆرە بووە:

هه‌ولێر: 857 ژماره‌ی سپاردن.

سلێمانی: 756 ژماره‌ی سپاردن.

دهۆك: 324 ژماره‌ی سپاردن.

كۆی گشتی: 1937 ژماره‌ی سپاردن له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ دراوه‌ بۆ چاپكردنی كتێب.