پەرلەمانی فینلەندا: ئیتر کارەبا زۆر بەکارناهێنین
بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجی و کەمتر بەکارهێنانی سوتەمەنی

K24 - هەولێر:
بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجی و کەمتر بەکارهێنانی سوتەمەنی، پەرلەمانی فینلەندا ئیتر کارەبا زۆر بەکارناهێنێت.
بۆ ئەو مەبەستە پەرلەمان بڕیاری داوە پلەی گەرمی مەلەوانگە و گەرماو و ساونا و سەرجەم ژوورەکان کز دەکرێن، لە چەند بەشێکدا گڵۆپ داگیرسان نامێنێت، پلەی گەرمای گەراجی راوەستانی ئوتۆمبێلەکان کەم دەکرێتەوە.
بەپێی خەمڵاندن ئەم رێوشوێنە بڕی 70 هەزار یۆرۆ بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە، پەرلەمان لە هەفتەی داهاتووەوە رێوشوێنی پاشەکەوتکردنی وزە جێبەجێ دەکات، لە راگەیاندراوەکەی پەرلەماندا هاتووە ئەم هەنگاوانە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن لیژنەی راوێژکاری پەرلەمانەوە پەسەندکراوە و بەشێک لە رێکارەکان تەنها کاتێک دەگیرێنەبەر کە وەرزی زستان بێت.