توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كات نرخی گه‌نم له سه‌دا حه‌وت گران بێت
شه‌ڕی ئۆكرانیا و وشكه‌ساڵی برسێتییان به‌دواوه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ بڵاوكرایه‌وه. به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا سه‌رده‌كێشێت بۆ گرانبوونی دانه‌وێڵه به گشتیی و گه‌نم به تایبه‌تی و نرخی گه‌نم به رێژه‌ی %7 گران ده‌بێت.
رووسیا و ئۆكرانیا به سه‌به‌ته‌ی دانه‌وێڵه و نانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نیا ئه‌و دوو وڵاته رێژه‌ی %28ی گه‌نمی جیهان دابین ده‌كه‌ن.
ئێستا به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا و رێڕه‌وی بازرگانی به گه‌نمی ئۆكرانیا له ده‌ریای ره‌ش، له ده‌ستی رووسیادایه. ترسی ئه‌وه هه‌یه له مه‌ودای دووردا گه‌نم زۆرتر گران بێت.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له ئه‌مه‌ریكا و ئۆرۆگوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له چاره‌نووسی نرخی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی كردووه و مه‌زنده‌یان كردووه، بۆ 12 مانگی داهاتوو نرخیان هه‌ڵكشێت.
ئه‌و توێژه‌رانه ژماره‌یه‌ك سیناریۆیان مه‌زنده كردووه و پێشبینیان كردووه، هه‌نارده‌ی گه‌نمی رووسیا ئاستی بۆ نیوه دابه‌زێت و هه‌نارده‌ی ئۆكرانیاش به هه‌مان شێوه داده‌به‌زێت.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی به‌رهه‌م سه‌رده‌كێشێت بۆ گرانبوونی نرخی زه‌ڕات (گه‌نمه‌شامی) به رێژه‌ی %4.6 و گه‌نم به رێژه‌ی %7.2، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی به‌دیل هه‌بن و هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی خواستی بازاڕ بده‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، تا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌دا هه‌بێت، نرخه‌كان زیاتر هه‌ڵده‌كشێن.
ئه‌و توێژه‌رانه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا، دوو وڵاتی گه‌وره بن و بیانه‌وێت هه‌نارده زیاد بكه‌ن، پێویسته رووبه‌رێكی زۆرتر داچێنن.
ئه‌گه‌ر رووسیا نه‌هێڵێت ئۆكرانیا گه‌نم هه‌نارده بكات، ئه‌وا پێویسته ئوسترالیا به رێژه‌ی %1 و چین به رێژه‌ی %1.5 و یه‌كێتی ئه‌وروپا به رێژه‌ی %1.9 و هیندستان به رێژه‌ی %1.2 رووبه‌ری زۆرتر به گه‌نم داچێننن.
گۆڤاری " Nature Food" بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رووبه‌ری داچاندنی دانه‌وێڵه زیاد بكرێت، ئه‌وا ملیارێك ته‌نی دیكه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن دێته هه‌واوه.
گیرۆم دومورتییه، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه، زیادكردنی رووبه‌ری داچاندن له‌سه‌ر حسابی پیستربوونی هه‌وا ده‌بێت و ده‌رهاویشته‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن زیاتر فڕێ ده‌درێته ناو هه‌وا.
پێشتر، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش له مانگی ته‌مموزی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، شه‌ڕی ئۆكرانیا و لێكه‌وته ئابووری و بازرگانییه‌كانی كۆرۆنا ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی برسێتییه‌كی بێ پێشینه له جیهاندا.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (فاو) رایگه‌یاندووه، ئێستا نرخی خواردن به‌راورد به ساڵی پێشوو، به رێژه‌ی %10 گران بووه.
هه‌موو ئه‌مه له كاتێكدایه له مانگی ته‌مموزی رابردوودا، مۆسكۆ و كیێڤ رێككه‌وتن، هه‌نارده‌ی گه‌نم بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه له بازاڕدا سه‌قامگیری به خۆوه ببینێت.
دومورتییه، باسی له‌وه‌شكرد، هێشتا نازانرێت ئایا به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی دانه‌وێڵه ده‌توانن بۆشاییه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و به‌ڵێنییان ببه‌نه سه‌ر و به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن، یاخود نا، ئه‌گه‌ر نه‌توانن، ئه‌وا؛ نرخه‌كان زیاتر هه‌ڵده‌كشێن.
وتیشی: له ئه‌مه‌ریكای باشوور، ئه‌وروپا و چین، وشكه‌ساڵییه و كۆت و به‌ندیش خراوه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌ی هه‌ندێك وڵات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس