ئه‌ڵمانیا داوای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات
K24 - هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوایكرد بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی دژی مه‌رگی ژینا ئه‌مینی له ئێران، كه به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به یاساكانی باڵاپۆشی دوای ده‌ستگیركردنی گیانی له‌ده‌ستدا، توندوتیژیی به‌كارهێناوه.
ئانالێنا بایهربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی DPAی ئه‌ڵمانی، رایگەیاند: "پێویستە هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه ئاشتییانهكانی ئێران له رێگه‌ی توندوتیژیی كوشنده‌وه، به‌بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه".
داواشی کرد، ئه‌م بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا تاوتوێ بكرێت و ئه‌نجامه‌كانی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كان ئاشكرابكرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌ش كرد، مافی ژن پێوه‌رێكی گرنگه بۆ دۆخی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا ژنان هه‌ست به پارێزراویی نه‌كه‌ن، ئه‌وا هیچ كه‌س هه‌ست به پارێزراوی ناكات".
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كریستیان واگنه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له به‌رلین، زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، باڵیۆزی ئێران له به‌رلین بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگ كراوه.
رۆژی 13ی ئهیلوول له تاران، هێزەکانی پۆلیسی ئێران "پۆلیسی ره‌وشت" کچە کوردێکیان بەناوی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵیان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی یاساكانی باڵاپۆشی نه‌بووه ده‌ستگیركرد و توندوتیئژی بەرامبەر کرا و باری ته‌ندروستی تێكچوو، بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و رۆژی 16ی ئهیلوول گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا لێكهوتهوه. رۆژی 17ی ئه‌یلوولی 2022 دوای بە خاکسپاردنی لە زێدی خۆی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و تائێستاش لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە.