وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی كه‌ناڵه‌كان و پێشخستنی بواری میدیا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پرسه رۆشنبیری و میدیاییه‌كان، به چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاری (157) و بڕیاری (163)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له د. جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، نوێنه‌ری تایبه‌تی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دارایی و ئابووری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گشتیی مافی مرۆڤ ئاماده بوون.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به پرسی میدیا و پێشخستنی زیاتری ئه‌و بواره‌یان كرد، به تایبه‌تی دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی دووه‌م له بڕیاری ژماره (157)ـی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (85)ـی رۆژی (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و بڕگه‌یه‌دا بڕیاری داوه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیا له هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، بڕیاری پێویست دران. به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه، كه پێویسته له پێودانگی یاسایی و له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، كاری جددی بكرێت بۆ به دواداچوونی زیاتری ره‌وشی میدیا له هه‌رێمی كوردستان.

له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له مژاره‌كانی: ئاماده‌كردنی رێبه‌رێكی میدیایی بۆ میدیای كوردیی، رێكخستنی بابه‌تی فریكوێنسی په‌خشی كه‌ناڵه‌كان و رێكلامی بازرگانی تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێبه‌ره میدیاییه‌كه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ریه‌ك له بابه‌تی پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕۆكی میدیایی، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگی، رێكخستنه‌وه‌ی پرۆگرامه میدیاییه‌كانی تایبه‌ت به خێرخوازی و میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردیی ئاوڕی جدییان لێ بدرێته‌وه، ئاستی پیشه‌ییان به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بنه‌ما پیشه‌یی و یاساییه‌كانی كاری میدیادا، پێشبخرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاڵپشت به بڕیاری ژماره (163)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له رۆژی (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، له ژێر چاودێری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان‌دا، بڕیار درا به ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو له پێناو باشتر كردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.
هه‌روه‌ها بڕیار درا، به به‌شداری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری دیكه له نێوان وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه میدیایی و حكومییه‌كان. هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکهێنانی چەند لیژنەیەک درا بۆ بەدواداچونی کارەکان.
